سێ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی هەوشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کراون.

خۆڕاگری: عوسمان عەباسی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سایینقەڵای ناوچەی هەوشار، بە مەبەستی تێپتڕکردنی سزای بەندکردنەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندیی میاندواو کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عوسمان عەباسی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی شاری “سایینقەڵا”ـی سەربە ناوچەی هەوشار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری میاندواو.

ئەو هاووڵاتییانە بەهۆی ئەوەیکە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کردبوو لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سەرجەم سزای ٣ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا و بۆ تێپەڕاندنی سزاکەیان دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو.