
خۆڕاگری: سەلیم و ڕەحیم ڕۆشندڵ، دوو برای خەڵکی شنۆ ماوەی ٢٠ڕۆژ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و دواتر بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سەلیم ڕۆشندڵ و ڕەحیم ڕۆشندڵ، دوو برای خەڵکی گوندی “نەرزیوێ”ـی سەربە شاری شنۆ پاش ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کران.
ئەو دوو برایە ڕۆژی ١ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕێگرییان کرد لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەسبەسەرکردنیان و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.