“سەلمان ئۆلفەتی” چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی “سەلمان ئۆلفەتی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایئ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ناوبراو دەستیان بەسەر لەپتاب و کەل و پەلی شەخسی ئەو هاووڵاتییە داگرتووە.”سەلمان ئۆلفەتی بە تۆمەتی رەخنەگرتن لە ڕێبەر و بەرپرسانی حکوومەت دەستبەسەر کراوە.