
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی مەریوان بەناوی “ڕەفیق مستەفایی” لەلایەن هێز سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەفیق مستەفایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە و هەروەها ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو شارە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.