بانگکردنی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی “نێ”ـی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کرا و بۆ ماوەی ٨کاتژمێر لەو ناوەندە سەرکوتکەرەی ڕێژیم دەسبەسەر و ڕاگیرابوو.

مامۆستا عەلی پاش ٨کاتژمێر دەسبەسەربوون و لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە و لەو ماوەیەدا پاش لێپرسینەوە هەڕەشەی لێکراوە و سەبارەت بە درێژەدان بە چالاکییەکانی لەلایەن ئەو ناوەندەوە سەرکوتکەرەی ڕێژیمەوە هەڕەشەی دەسبەسەربوونی درێژماوەی لێکراوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو چەندجارێکی فیکەش بەو شێوەیە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.