دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: خەلیل ڕەسووڵزادە، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، خەلیل ڕەسووڵزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شاوڵێ”ـی سەربە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەشێوەیەکی دڕەندانە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ باسکردنی هیچ هۆکارێک دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.