دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلاملەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و گوازراوەتەو بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتریش ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و پاش نزیکەی ٤مانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی دەسبەسەر ئازاد کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.