هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار، لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی خەڵکی ئەو شارە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ڕێباز محەممەدی”، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە نییە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی بەردەوام لە هەوڵ و بەدواداچووندان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان.