سنە : دەستبەسەر کردنی ژنێکی کورد لە تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی  ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی ژنی خەڵکی سنە دانیشتووی تاران بە ناوی”مەهسا قوربانی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.