بانە : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی”کامیارتاهیری” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.