پیرانشار: کەماڵ هاشمی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاربە ناوی “کەماڵ هاشمی” لە لایەن دادگای شاری پیرانشار بە بێ ئامادە بوونی ئەو هاووڵاتییە سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ١٨ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراو گواستراوەتەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکان دوای کۆتای لێپێچینەوە گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.