بانگکردنی ١٥مامۆستای خەڵكی سنە بۆ دادگای ڕێژیم

خۆراگری: ١٥چالاکوانی سێنفی و مامۆستای قوتابخانەی خەڵكی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژ یەکشەممە، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ١٥چالاکوانی سێنفی و مامۆستای قوتباخانەی خەڵكی شاری سنە لە ئاگادارییەکدا بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ لقی ١٠٩ی دادگای دووی ڕێژیم لەو شارە بانگ کران

ناوی ئەو چالاک و مامۆستایانە بریتین لە: محەممەدڕەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغەیاس نێعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، ڕزگار حەیدەری و کوروش عیزەتی ئەمینی و لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی خراوەتە پاڵیان و هەر بەتۆمەتەش بانگ کراون و دادگایی کراون.