ژنەچالاکێکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی کرماشان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: مەهسا زارعی، چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی کرماشانپاش حەفتەیەک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، مەهسا زارعی، چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری کرماشان، پاش یەک حەفتە دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە  بەندیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و ماوەی یەک حەفتە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.