دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو هاووڵاتییە و دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیرا و سەرەڕای ئەوەش هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.