خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی”، نزیکەی دوو حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، سەرەڕای ئەوەیکە زیاتر لە ١٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەدا تێدەپەڕێ، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە، ئەو دوو کەسە لە ڕۆژی دەسبەسەرکردنیانەوە، واتە ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئێستا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی تەلەفوونی یان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا نەبووە و هیچ زانیارییەکیش لەسەر چارەنووس و بارودۆخیان لە بەردەستدا نییە.