هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

خۆڕاگری: موختار مینبەری، خەڵکی ئاوایی نییەر‌ی سەربە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، موختار مینبەری، خەڵکی ئاوایی نییەر، دوای تەوابوونی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە و لەوێوە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
جێی ئاماژەیە کە، ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.