دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری” دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار بەناوەکانی “حاجی بەرزە و ئەیووب ڕەسووڵزادە” بە دانانی بارمتەی و قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری پیرانشار پاش نزیکەی ٢٠ ڕۆژ دەسبەسەرکربوون و لێپرسینەوە، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا و هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حاجی بەرزە، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارە، بەدانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد.

ئەیووب ڕەسووڵزادە لە ماوەی دەسبەسەربوون و لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگیرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرابوو و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و تائێستاشهیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

جێی ئاماژەیە کە، ڕۆژی چوارشەممە،  ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، حاجی بەرزە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و هەروەها تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.