دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “هێمن ئاتەشتەر” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی  ڕۆژانی ڕابڕدوودا،هێمن ئاتەشتەر، هاووڵاتیی خەڵکیگوندی “چوارد دیوار”ـی سەربە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هێج بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی کلەبەردەستدا نییە و ناوەندە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.