دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “عوسمان قادری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری نەغەدە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عوسمان قادری، تەمەن ٥٤ساڵانی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەسەتی ئاگاداربوون لە دۆخ و چارەنووسی، تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش لە نەغەدە هیچ وڵامێکی بنەماڵەکەیان نەداوەتەوە و هەوڵەکانیان بێ‌ئاکام بووە.