دوو مامۆستا لە شاری سنە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “فاتح عوسمانی”مامۆستای خانەنشین کراو”فەرزاد سەفی خانپوور”مامۆستای کۆمەڵناسی لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی مامۆستایان لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر خۆپێشاندانەکانی مامۆستایان بە لێدانی بێڕێزی کردن هەوڵی بڵاوە پێکردنی خۆپێشەندەرانیان داوە.