دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ لەلایە ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ بەناوی شەهرام حاتەمی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی ڕەزبەری ۱٤۰۳ی هەتاوی، شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبرای پاش دەسبەسەرکردنی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر مۆبایل، کۆمپیتەر کەلوپەلی تایبەتیدا گیراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەنده سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.