چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سنە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە

خۆراگری: کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، کاتێک سەردانی دادسەرای ڕێژیمی لەو شارە کرد، هەرلەوێ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاریی و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی چواری جێبەجێکردنی سزاکانی ڕێژیم لەو شارە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر لە شۆڕشی ژیندا سزای پێبژاردنی بەرسەردا سەپێندراوە و بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

کامران ساختمانگەر، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ساڵی ڕابردووی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی شاری سنەیە کە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای پێبژاردنی نەغدی بەسەردا سەپێندرا و دواتر بە مەبەسەتی جێبەجێکردنی ئەو سزایە بە فەرمانی دادسەرای ڕێژیم لە سنە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.