سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەدا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەباح ساڵحی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ساڵێک و یەک مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەباح ساڵحی، هاووڵاتیی خەڵکی شارەکی “حەسەن‌ئاوا”ـی سەربە شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیرابوو، سزای یەک ساڵ و یەک مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوو ماشێنی پڕ لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر شارەکی حەسەن‌ئاوا لە نزیک شاری سنە و بە شێوەیەکی دڕەندانە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەریان کرد و هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٤ی ڕەزبەری هەمانساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.