
خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی ٣١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،سیخوری کردن بۆ ئیسرائیل، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی ڕەزبەری١٤٠٤ی هەتاوی دا، ٣١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕش و دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکرەدنیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سزادراوانە لە سەر یەک بە ٤٩ ساڵ و ١مانگ و ١٠ڕۆژ بەند کردنی تەعزیری و مەحکووم کراون.هەروەها شەش هاووڵاتی عەرەب ی بە ناوەکانی”عەدنان غەبیشاوی، سالم مووسەوی، عەلی موجەدەم، محەممەدڕەزا موقەدەم، حەبیب دەریس، موعین خەنفەریش” خەڵکی ئەهواز “بەهمەن چووبی ئەسل” وهاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سامان محەممەدی خیارە”چالاکی ئاینیی بە تۆمەتی محاربە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارەدراون.کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێدانە پرینسپەکانی مافی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی سزای سێدارە بەردەوامە و لە ماوەی ١٠مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون. ئەوە لە حاڵێک دایە کە کەمپێنی “سێشەممەی نا بۆ سێدارە” هەر بەردەوامە کە زوربەی بەندیخانەکانی ئێرانی گرتۆتەوە هەروەها لە هەڵوێستێکی ئازایانەو یەکگرتووانە بە نیشانەی نارەزایەتی بە بەردەوامی شەپۆلی ئێعدامەکان مانگرتنی بە کۆمەڵی بەدکراوانی بەندی دووی بەندیخانەی قزلحەساری لێکەوتەوە.
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.


