![image-27](https://xoragri.com/wp-content/uploads/2025/02/image-27-578x381.png)
خۆڕاگری: بەفرین مەحموودی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان پاش دوو حەوتوو ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، بەفرین مەحموودی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبرا ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۱ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە لە بۆکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.