دێلوران: هەڵوەشانەوەی حوکمی پێبەندی ئەلکترۆنی کیانووش چراغی لە لایەن دادگا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی  ١٤٠٣ی هاووی دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام حوکمی پێبەندی ئەلکترۆنی بەندکراوی سیاسی “کیانووش چراغی” هەڵوەشاوە ڕاگەیاند.

 کیانووش چراغی، پێشتر فەرمانبەری ئیدارەی دابینکاری کۆمەڵایەتی ڕێژیمی ئێران بوو و لەو دوایییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئاسایشی گشتی، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی دوای بانگ کردنی بۆ دادگا هەر لەوێ دەسبەسەر بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی بەندیخانە کرا،کە ماوەیەک پێش ئێستا لە ژێر چاوەدێری پێبەندی ئەلکترۆنی ئازاد کرابوو.