![image-26](https://xoragri.com/wp-content/uploads/2025/02/image-26-678x381.png)
خۆڕاگری: پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەیمانی ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “جاحی لەک”ـی سەربە شاری بۆکان، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و پشکنینی ماڵەکەیان و شکاندنی دەرگا و پەنجەرە، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.