خۆڕاگری: ئیلهام مودەرەسی هونەرمەندی نیگار کێشی کوردی خەڵکی شاری سنە کە زیاتر لە دوو مانگە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کەرەج بەسەر دەبات بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە مانەوەی لە زیندان و پێڕانەگەیشتنی پزشکی مانی لە خواردن گرتووە.
ئەوە لە حالێک دایە کە ناووبراو نەخۆشی هەیە و دەبێ بەردەوام چارەسەر وەرگرێت. هەر بۆیە مانگرتنی لە خواردنی(وشک) گیانی ئیلهام مودەرەسی دەخاتە مەترسی.