
خۆڕاگری: ڕزگار بەیگزادە بابامیری، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کچی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، بەندکراوی سیاسی و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی هاوکاریکردن لە کوشتن، سزای ١٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام کچەکەی کە کەسی نزیکی ناوبراوە ڕایگەیاند کە باوکی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
جێی ئاماژەیە کە ڕزگار بەیگزادە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و بۆ ماوەی ٤مانگ لە ژووری تاکەکەسی و لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بووە بۆ ئەوەی ناچار بەدانپێدانانی زۆرەملێ بکرێت.