خۆڕاگری: دلێر سەلیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز پاش ٥مانگ ڕاگیران، بڕیاری دەسبەسەرکردنەکەی درێژ کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ژووری هەواڵی خۆڕاگری لە ڕاپۆرتێکدا ڕاگەیاند کە، بڕیاری دەسبەسەرکردنی دلێر سەلیمی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز بە گوشاری ناوەندی سەرکوتکەری ئیتلاعاتی ڕێژیم درێژ کرایەوە و کە ماوەی زیاتر لە ٤مانگ بە چارەنووسی نادیارەوە لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕیژیم لە شاری سنە ڕاگیراوە.
ناوەندی سەرکوتکەری ئیتلاعاتی ڕێژیم لە درێژەی گوشارەکانیدا، ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و پێی ڕاگەیەندراوە کە دەبێ بۆ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی شاری تاران بکرێت و هەروەها سەلیمی ڕۆژی ٢٧ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سەقز، دەسبەسەر کراوە و دوای چوار ڕۆژ هاوسەرەکەشی دەسبەسەر کرا و دەست بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسیاندا گیرا و پاش ماوەیەک هاوسەرەکەی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
