خوێندکارێکی خەڵكی ورمێ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئایهان ئیبراهیمی‌عەلیكانی، خوێندکاری خەڵكی ورمێ بەمەستی جێبەجێکردنی سزای ١ساڵ بەندکردنی للایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئایهان ئیبراهیمی‌عەلیکانی، خوێندکاری  دەرچووی بەشی پەرستاری لە زانكۆی زانستی پزیشكی گیلان و هاووڵاتیی خەڵكی شاری ورمێ، بە مەبەستی تێپەڕانی سزای یەکساڵ بەندکردن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ کراوە.

ناوبراوی پێشتر لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دوو قازی بەناوەکانی “قەزات بەرزکار و نەجەفزادە” بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سزای ٦ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین سزاکەی سەپێندرا بەسەریدا بووەتە یەکساڵ بەندکردن و بۆ تێپەڕاندنی سزاکەشی دەسبەسەر کراوە.