سەوڵاوا،مامۆستایەکی ئاینیی بانگهێشتی دادگای تایبەت بە ڕووحانییەت کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،” مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری” پێش نوێژی دوندی دەگاگای سەر بە سەوڵاوە بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان کرا.

بە پێی ئە بانگهێشتنامەیە ڕۆژی چوارشەممە مامۆستا سەید جەلال سەردانی ئەو دادگایە بکا کە تا ئێستا هۆکاری بانگهێشتنەکەی دیار نییە.