پیرانشار، فەرەیدوون نەبی بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاویهاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی” فەرەیدوون نەبی” بە دانانی بارمتە ٣ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ساری نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی “فەرەیدوون نەبی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەیان و بە تووند و تیژی دەسبەسەر کرا.