هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “عەلی لەتیفی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.