هوشیار شەعبانی بۆ جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە بە ناوی”هوشیار شەعبانی”کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێ کردنی سزای ٨مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی حیزبە کوردیەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا بوو کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٨ مانگ وهەڵپەساردنی بۆ ماوەی ٥ساڵ بە هەژمار کردنی ماوەی دەستبەسەر کردنی گوردرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو و ناوبراو پاش ٢مانگ و ١٥ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.