سنە دەستبەسەر کردنی بورهان سەعیدی چآلاکی مەدەنی

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “بورهان سەعیدی” دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.