مەهاباد: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”ڕەحیم عەبدووڵاهی”هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لە شوێنی کارەکەی خۆێی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی کاری ڕەحیم عەبدووڵاهی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

شایانی باسە لەم هەفتەیە دا ئەمە سێهەمین کەسە کە لەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.