بانە: دەسبەسەر کردنی دوو چالاکی ئایینی و داخستنی ناوەندی لەبەرکردنی قوورئان لە شاری بانە

خۆڕاگری:”عەبدووڵا ئازەرەنگ”و “نەسرین عەبدووڵاهی” هاوسەری ناوبراو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و ناوەندەکەشیان(ناوەندی لەبەر کردنی قورئان بۆ ئافرەتان) داخرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هێرشیان کردۆتە سەر ناوەندی لەبەر کردنی قورئان بۆ ئافرەتان و دوو کەس لە مامۆستایانی ئەو ناوەندە بە ناوە کانی (عەبدووڵا ئازەرەنگ و نەسرین عەبدووڵاهی) لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار شایانی باسە کە ٢٢ قوتابی  ئەو ناوەندە بۆ ماوەیەی چەند کاتژمێر دەسبەسەر کرابوون کە دوای گوشاری بنەماڵەکانیان ئازاد کراون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو چالاکە ئاینییە لە بەردەست دا نییە و دوای دەسبەسەر کردنیان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان