دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەقز بەناوەکانی هیوا حوسێنی و هادی ئیبراهیمپوور، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، هیوا حوسێنی و هادی ئیبراهیمپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندەکانی “سیادەڕە و وزمەڵێ”ـی سەربە شاری سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕیژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەهەمبەر داگیرکردنی زەوی و زارەکانیان لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسارانەوە ناڕەزایەتییەکان دەربڕیوە، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی یاسایی دەسبەسەر کراون و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست دروست لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.