هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: هێمن ئیبراهیم‌هەمزە، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣مانگ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێمن ئیبراهیم‌هەمزە، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “قەرەگۆل”ـی سەربە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣مانگ بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کراوە کە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لەو شارە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە، ١٢ی جۆزەردانی هەمانساڵ بەشێوەی کاتیی و دانانی بارمتە تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.