
خۆڕاگری: کارۆ عەلیداد، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی مەریوان لەلایەن یزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کارۆ عەلیداد، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵكی شاری مەریوان، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی بەڵگەنامەی قەزایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.