پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بۆ بەڕێوەبەری یەکێتی لاوان و ئەندامانی یەکێتی لاوان سڵاوێکی شۆڕشگیرانە
سەرەتا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرمترین پیڕۆزبایتان پێشکێش دەکەین.
بێ گومان لە هەر کۆمەڵگایەک دا لاوان دەوڕێکی گرینگ و کاریگەریان لە سەر ڕووداوەکان و ئاڵوگۆڕەکاندا هەیە لاوانی کوردستان کچان و کورانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیانە، وەک بێکاری، دیاردەی ئیعتیاد ونەبوونی ماف و ئازادییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان، کێشەیەکی زۆری بۆ لاوانی کوردستان درووست کردووە،ڕۆژ نییە لاوانی کورد لە ڕێگا کۆڵبەرییەکاندا نەدرێنە بەر دەستڕێژی گولەی تاریک پەرەستانی کۆماری ئیسلامی و شەهید و بریندار نەکرێن،لە لایەکی دیکەوە لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەنگ هەڵبڕینیان بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادییە نەتەوەییەکانیان ڕۆژانە لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان دەستبەسەر  و دەخرێنە بەندیخانەکان و سزای قورسی بەند کران وسێدارەیان بەسەر دا دەسەپێندرێ.

لە قوناغی نوێی شوڕشی ژینا لە ژێر درووشمی “ژن،ژیان،ئازادی”دا کە بە گیان لە دەست دانی کچە کوردێکی خەڵکی شاری سەقز لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی دا دەست پێ کرد،کوران و کچانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتنە شەقامەکان و دەوری کاریگەریان هەبوو بۆ دەست پێ کردن بەردەوامی ئەو شوڕشە. بە شێوەیەکی گشتی لاوانی کوردستان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان دا ڕوڵی کاریگەر و گرینگیان هەبووە و بۆ لەسەر پێ ڕاگرتنی ئەو بزوتنەوەیە و بەردەوامی دان بە خەبات و تێکۆشان، لاوان مەیدان داریان کردووە.
ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لە ئەرکەکانتان بۆ بە ئاوات دەخوازین،هیوادارین لاوان هەر وەک لە ڕابردوو دا لە چەند وێستگەی گرینگ لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەڵەکەماندا حزووری بەر چاویان هەبووە ،تا وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان شێلگیرانە لە خەبات و بەرخۆدان بەردەوام بن.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٢ی خاکەلێوەی١٤٠٢ی هەتاوی
١١ی ئاوریلی٢٠٢٣