“هەورام مێهرنوایی”خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە ناوی “هەورام مێهرنوایی” لە لایەن دادگای شوڕشی شاری بۆکان سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرا.

ئەو هاووڵاتییە کە ١١ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.”هەورام مێهرنوایی”بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاووکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شووڕشی شاری بۆکان سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.