“ژینا مودەرس گورجی”چالاکی بواری ژنانی  خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی ژنان خەڵکی سنە بە ناوی”فژینا مودەرس گورجی” لە ماوەی شوڕشی ژینادا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکەی بواری مافی ژنانیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ڕێگای گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەکەی خوێی دەستبەسەر کردووە.

“ژینا مودەرس گورجی” پێشتریش لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو،کە دوای ١ مانگ و ١٠ ڕۆژ بە بارمتەی ١٠٠ ملیونی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.