جوانڕۆ: مامۆستا سەیفووڵا حوسێنی  بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢١ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “مامۆستا سەیفووڵا حوسێنی”پێش نوێژی مزگەوتی خاتەموول ئەنبیای شار ی جوانڕۆ کە پێشتر لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان سزای ١٧ ساڵ بەندکران و ٧٤شەلاق و ٢ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری ئەردەبییلی بە سەردا سەپێندرابوو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری هەمەدان ئازاد کرا.

ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستا سەیفووڵا” بە تۆمەتی پڕوپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٥ مانگ بەند کرانی تەعزیری، و هەوەها بێڕێزی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قورئان بە ٦ ساڵ بەند کران و هاندانی خەڵک بە ٦ ساڵ بەند کران هەروەها تێکدانی نەزمی گشتی بە ١٥ مانگ بەند کران ٧٤ قامچی ٢ ساڵ دوورخستنەوە لێ ئەستاندنەوەی لیباسی مەلایەتی مەحکووم کراوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا سەیفوولا حوسێنی “پێش نوێژی مزگەوتی خاتەموول ئەنبیا، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەرکرا.