بۆکان: دەستبەسەر کردن هاووڵاتییەک

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ،بۆکان بە ناوی”ڕەئۆف شێخ مەعرووفی”٢١ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.