ئەندامی سینفی مامۆستایانی کوردستان-سەقز”سوێمان عەبدی”بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢١ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “سولێمان عەبدی”ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان- سەقز بە بارمتەی ٢٠٠ملیان تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری سەقز ئازاد کرا.

ڕۆژی ١٦ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “سولێمان عەبدی” ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان – سەقز دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە را گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز.

ئەو مامۆستایەڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی ، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوو.