دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سونقوڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: یەزدان فەعلەگەری، هاووڵاتیی خەڵكی سونقوڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٦ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی یەزدان فەعلەگەری، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ڕووبەڕووی ئەم هاوڵاتییە بوونەتەوە، بڵاو نەکراوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.