“ئۆمێد شامحەممەدی”بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٩ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “ئۆمێد شا محەممەدی”ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان- دیواندەرە کە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی سنە سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بیجار کرا.

“ئۆمێد شآمحەممەدی” ٢٥ جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو،کە دوای ٢مانگ نیو بە دانانی بارمتە بە شیوەک کاتی ئازاد کرابوو.کە دواتر لە لایەن دادگای شوڕشی شاری سنە بە ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسیردراو گوڕدرا.