دەسبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی شنۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: نەجمەدین عیسازادە و هێدی عەبدولبەخت، دوو لاوی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە،٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، نەجمەدین عیسازادە، تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی گوندی “شوێسماک” و هێدی عەبدولبەخت، تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی گوندی “بێمزورتێ”ـی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵکوتراوەتە سەر ماڵەکانیان و دەستیان بە سەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵکەیاندا گرتووە و دواتر دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو لاوە دەسبەسەرکراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو، باردودۆخ، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.